گیانلەدەستدان لە توركیا و سووریا بەهۆی بومەلەرزەكەوە 50 هەزاری تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی سوریا و توركیا گەیشتە زیاتر لە 50 هەزار كەس.

سولەیمان سوەیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: ئەو بومەلەرزەیەی سوریا و توركیای هەژاند یەكێك بووە لە بەهێزترین بومەلەرزەكان لە جیهاندا، بەپێی دوایین ئامارە رەسمییەكانیش، ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا بۆ 43 هەزار و 556 كەس بەرزبووەتەوە.

حكومەتی سوریاش رایگەیاندووە، تا ئێستا هەزار و 414 كەس لە پارێزگاكانی حەلەب، حەما، لازقیەو تەرتوس گیانیانلەدەستداوە، دوو هەزار و 357 كەسیش برینداربوون، لە ناوچەكانی باكوری سوریاش ژمارەی گیانلەدەستدان 3500 كەسی تێپەڕاندووە.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، 23 ملیۆن كەس لە سوریا و توركیا بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە، بەردەوام تەرمیش لەژێر داروپەردووەكاندا دەردەهێندرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا