دادگای کەرخ سکاڵایەکی لاهور جەنگی بورهانی ڕەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە 12ی حوزەیرانی 2022 دادگای کەرخ داوایەکی لاھور جەنگی بورهانی رەتکردووەتەوە.

لە بڵاوکراوەکەی میدیای فەرمی یەکێتیدا هاتووە، “دادگای کەرخ لە بەغدا لە 12ی حوزەیرانی 2022 سکاڵایەکی  دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردۆتەوە و ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی لەم رۆژانی پشووی جەژندا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە”.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی فەرمی بە میدیا فەرمییەکانی یەکێتی ڕاگەیاند، دادگای کەرخ لە ڕێکەوتی 12ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و موەکلی لاهور جەنگی بورهانی ڕەتکردۆتەوە.

ئەوەش هاتووە، “ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە”.

 

No description available.

No description available.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا