چەکدارانی داعش لە سنووری عێراق و سعودیە پەلاماری پاسەوانی سنووریان دا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردەسەر هێزەکانی پاسەوانی سنووری نێوان عێراق و سعودیە.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی داعش پەلاماری هێزەکانی پاسەوانی سنووری نێوان عێراق و سعودیەیان داوە، بەپێی ئاماری سەرەتایی ئەندامێکی لیوای پێنجی پاسەوانی سنوور کوژراوە.

سەرباری ئەوەی بەشێوەیەکی بەرچاو جموجۆڵەکانی داعش لە عێراق کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هێشتا لە هەندێک شوێن شانە نوستووەکانیان چالاکییان هەیە و زۆرجار هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا