سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا سەردانی ئۆكرانیای كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ، ڕۆژی شەممە 9ی نیسان سەردانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیای كرد تا گفتوگۆی ڕووبەڕوو لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسكی ئەنجام بدات.

لەندەن سەردانەكەی جۆنسنی پێشوەخت ڕانەگەیاندبوو، لە كاتێكدا خودی سەرۆك وەزیر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی هەینیدا خۆی لە پرسیاری شیانی سەردانێكی لەوجۆرە لادا.

سەردانەكەی جۆنسن بۆ پایتەختی ئۆكرانیا دوابەدوای سەردانێكی ڕۆژی هەینی كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا ئورسۆلا ڤۆن دێرلین و جۆسف بۆرێلی بەرپرسی ڕێبازی دەرەوەیی یەكێتی ئەوروپا بوو.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەش ڕاوێژكاری نەمسا كارل نیهامەر سەردانی كیێڤی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا