پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا كشانەوەی بەشێكی سوپای وڵاتەكەی لە سنووری ئۆكرانیا راگەیاند و هۆكارەكەی رووننەكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی كۆشكی كرملینی روسیا رایگەیاند: بەشێكی سوپاكەمان لە سنووری ئۆكرانیا كشاندووەتەوە هەمیشەش وتومانە هەركات راهێنان تەواو بوو سوپا دەگەڕێنەوە جێگەكانیان و ئەم كشانەوەیەش پرۆسەیەكی ئاساییە و بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
پەیوەست بەو پرسە، دیمیترو كولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا باسی لەوەكردووە: روسیا بەردەوام لێدوانی جیاواز دەدات و ئێمە گوێ بۆ هیچی ناگرین تا بەچاوی خۆمان كشانەوەی سوپاكەی نەبینین.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ماوەی چەند رۆژێكە روسیا سوپایەكی زەبەلاحی لە سنوورەكانی ئۆكرانیا جێگیركردووە و جیهانی خستووەتە دڵەڕاوكێی مەترسی روودانی جەنگی جیهانی سێیەمەوە.