پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی ئۆكرانیا داوا لە خەڵكی وڵاتەكەی دەكات ئارام بگرن، هێرشەكانی روسیا بێ وەڵام نامێننەوە و بەرگری دەكەن.
ڤۆلۆدمێر زلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەیامێكدا رایگەیاند: داوا لە گەلانی ئۆكرانیا دەكەم، ئارام بن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24_2_2022، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆكرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەكەی هێرشیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا دەستپێكرد.
وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاند: بە تەواوەتی هێزی ئاسمانی ئۆكرانیامان لەناوبردووە.