پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ریفۆرمی یاسای رۆژنامەگەریان ئامادە کردووە و ھەرچی بۆشایی لە پرسی میدیادا ھەیە پڕدەکرێتەوە.
حاکم ئازاد حەمەدەمین، بە ماڵپەری پارتی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ھەموو لایەنەکان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەتەوەو لەگەڵ فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی پێکەوە پڕۆژەیەکیان بۆ ریفۆرمکردنی ھەموو ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییان بە میدیاوە ھەیە، داڕشتووە و پڕۆژەکەشیان داوەتە پەرلەمان و ئەوانیش لیژنەکانیان راسپاردووە، کە بەم زووانە پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر رێگای خۆی بە ھاوکاریی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ ریفۆرمکردنی ھەموو ئەو یاسایانەی کە ھەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رێکخستنی میدیا بە تایبەت لە بواری سۆشیال میدیا، ھەمووان باوەڕیان وایە کە بێسەروبەری ھەیە و پێویستی بە رێکخستنەوە ھەیە، کە نابێت رێکخستنەکە لەسەر حیسابی موجامەلەکردن بێت، بە تایبەت ئەوانەی لەو رێکخستنە زیان دەکەن.
وتیشی، ریفۆرمی یاسای رۆژنامەگەریان ئامادە کردووە و ھەرچی بۆشایی لە پرسی میدیادا ھەیە پڕدەکرێتەوە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەستبەکار دەبن، بە بەشداری لیژنەکانی پەرلەمان و وەزارەتی رۆشنبیری و ھەموو لایەنەکان بە شێوەیەک لەگەڵ سەردەمی ئێستادا بگونجێت.