شێخ نەهرۆ بۆچی لەگەڵ مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی كۆبوەوە؟

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رۆژی پێنج شەممە 16_12_2021 بە جیا لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران ، هەروەها تیشك خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.

لەلایەكی دیكەوە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی رۆژی پێنج شەممە16_12_2021 لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی كوردستان و برەودان بە كولتووری لێبوردەیی و میانڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و لەیەكتێگەیشتن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا