پەرلەمانتارانی مانگرتوو بەردەوامی بە هەڵوێستەكانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارانی مانگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكەن، لە هەڵوێستەكانیان بەردەوام دەبن و بەپێی رووداوەكانی رۆژ بەردەوامی بەمانگرتن و ناڕەزاییەتییەكانیان دەدەن.

بەڵێن ئیسماعیل یەكێك لە پەرلەمانتارە مانگرتووەكان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەردەوامن لەمانگرتن بۆ فشار خستنە سەر پەرلەمان و حكومەت تاوەكو كار بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی خەڵكی هەرێم بونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی رووداوەكانی رۆژ بەردەوامی بە هەڵوێستەكانیان دەكەن و چاوەڕێشن بزانن شاندی هەرێم لەبەغدا دەگەنە رێككەوتن یاخود نا.

لەبارەی بەشداربوونیان لەخۆپیشاندانەكان، ئەو پەرلەمانتارە مانگرتووەی كوردستان جەختی لەوەكردەوە، هەڵوێستەكانی ئەوان بەئاڕاستەی فشارخستنە سەر حكومەتی هەرێمە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداو گەر دۆخەكە بەردەوامی هەبێت ئەوا بەپێی رۆژ بەردەوامی بەهەڵوێستەكانیان دەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی نۆی ئەم مانگە بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان وەك هەڵوێستێك بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان لەناو هۆڵی پەرلەمان دەستیان بەمانگرتن كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا