سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک تایبەت بە دۆخی غەززە سەردانی سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری ئێران، هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردنەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی تایبەت بە فەڵەستین و دۆخی غەززە، سەردانی سعودیە دەکات.

میدیای فەرمی ئێران ئاشکرایکرد، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەرکردنەکانی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەبارەی دۆخی غەززە سەردانی ریازی پایتەختی سعودیە دەکات.

لەکاتێکدا، لەدوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران، ئەم سەردانە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران دەبێت بۆ سعودیە.

ئەمڕۆ، سێشەممە7ی تشرینی دووەم، مانگێک تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و دەیان هەزار هاوڵاتیی مەدەنی و منداڵ و ئافرەت، بەهۆی هێرشەکانی هەردوولاوە بوونەتە قوربانی، تەندرووستی فەڵەستین رایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی مانگی رابردووی سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەوە کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون، هەروەها ئیسرائیلیش لای خۆیەوە، ئاماری قوربانییانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لەهێرشەکانی حەماس بۆسەر باشووری ئیسرائیل و ناوچە کۆمەڵگە نشینەکانی جوو لە نزیک سنووری کەرتی غەززە، زیاتر لە 1400 کەس کوژراون و 240 هاوڵاتیی مەدەنیش بەدیل گیراون”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا