“كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون مافی ئەوەیان نیە پارە لە هاووڵاتیان وەربگرن”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، پێویستە هاووڵاتیان ئاگاداری ئەوەبن كە كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون بە هیچ شێوەیەك ناتوان پارەیان لێ‌ بسەنن لە بەرامبەر تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون یان گۆڕینی نەخشەی یەكەكانیان.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هیچ كۆمپانیایەك مافی ئەوەی نیە لە بەرامبەر تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بڕێك پارە لە هاووڵاتیان وەربگرن بەناوی گرتنی پارێزەر بۆ هاووڵاتیان و گۆڕینی نەخشەی یەكەكانیان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: بەشێك لە كۆمپانیاكانی نیشتەجێبوون داوای بڕی 500 دۆلار لە هاوڵاتیان دەكەن لە بەرامبەر گۆڕینی نەخشەی یەكەكانی نیشتەجێبوون و هەروەها داوای 300 دۆلاریش دەكەن بە ناوی گرتنی پارێزەر بۆ تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون.

روونیشیكردەوە، هاووڵاتیان لە پێناو رایی كردنی مامەڵەكانیان لە كاتی تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون ئازادن لەوەی خۆیان مامەڵەكان رایی دەكەن یان پارێزەر دەگرن بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك كۆمپانیاكان ناتوانن بە شێوەی ناچاری هاووڵاتیان ناچاربكەن پارە بدەن بە ناوی گرتنی پارێزەر بۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا