پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بهڕێوهبهری كۆمپانیای دابهشكردنی خۆراك له سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ماددە خۆراکییانەی بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان لەلایەن وەزارتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە زیادكرابوون گەیشتووەتە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی خۆراك و سبهینێ دهست به دابهشكردنی دەكرێت.
شهوكهت محهمهد بهڕێوهبهری كۆمپانیای دابهشكردنی خۆراك له سلێمانی، بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، بڕیارە لە رۆژی سێشەممە 27ی تەمموز دەست بكرێت بەدابەشكردنی سەلەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا و مادەكانیش بریتین لە فاسۆلیا، برنج، دۆشاوی تەماتە، نۆك، رۆن و شهكر.
وتیشی، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق بڕیاربوو حەوت جۆر بەشەخۆراک دابەش بکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا، بەڵام لەئێستادا نیسك كە یەكێكە لەبەشە خۆراكەكان نەگەیشتووەتە كۆگاكان تا دابەشبكرێت بەڵام لەماوەیەکی نزیکدا ئەویش دەگات و دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی سەلەی خۆران بەسەرهاوڵاتیاندا لەكاتێكدا دێت پێشتر وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق بڕیاریدا ماددهكانی بهشهخۆراكی هاوڵاتیان له سێ جۆر ماددهوه بۆ حهوت بەشە خۆراک زیاد بكات.