تەندروستی غەززە: لەدوای كۆتایی هاتنی ئاگربەست 240 كەس كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لە دوێنێوە تاوەكو ئەمڕۆ، لانیكەم 240 كەس بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون و زیاتر لە 650 كەسیش بریندار بوون.

تەندروستیی غەززە رایگەیاند، لەدوای كۆتاییهاتنی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر خان یونس چڕكردوونەتەوە و چەندین باڵەخانە و یەكەی نیشتەجێبوونی كردوونەتە ئامانج، كە دەیان كەس هێشتا لەژێر باڵەخانەكاندان.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بەیانیی دوێنێوە تاوەكو ئەمڕۆ، زیاتر لە 400 پێگەی گرووپە چەكدارەكانی لە غەززە كردوونەتە ئامانج، پێشتریش سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل چەندین جار رایانگەیاندبوو كە لەدوای ئاگربەست بە هەموو هێزیانەوە دەست بە شەڕ دەكەنەوە و ناوەستن تاوەكو ئامانجەكانیان بەدەست دەهێنن.

هەینیی رابردوو، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكانی كەرتی غەززە بۆ 4 رۆژ راگەیەندرا و دواتر دووجار درێژكرایەوە، جاری یەكەم 48 كاتژمێر و جاری دووەمیش 24 كاتژمێر.

لە ئاگربەستە حەوت رۆژییەكەی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازادكران و لە بەرامبەریشدا 240 زیندانیی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادكران؛ هەروەها 750 بارهەڵگری هاوكاری چوونە غەززە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا