وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە بەڵگە وەڵامی ھێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەمیر هەورامی، وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “سلێمانی ئە‌ركی دارایی جێبە‌جێ كردووە‌ بۆ دابینكردنی مووچە‌‌ و بە داتا و ژمارەش دەیخەمەڕوو”.

سەمیر هەورامی لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، “دوێنی سێ شە‌ممە،‌ وە‌ڵامی لێدوانەکانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌ و تێیدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە‌ بە‌ داتا و ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌ و دیسانە‌وە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، بۆیە‌ بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە‌ دە‌خەمە‌ڕوو و دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌”.

وتیشی: كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە: دوو ترلیۆن و 559 ملیار دینار تاوەکو بەرواری 30ی 11ی 2021، لەو بڕە پارەیە بڕی یەک ترلیۆن و 102 ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی کردووە لە داهاتی ناوخۆیی سلێمانی.

ئەوەشی خسەڕوو، “جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت”.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، “بۆیە‌ جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌”.

ئە‌مە‌ی خوارە‌وە‌ پارە‌ی دابینكراوی 11 مانگی 2021ە:

 

No photo description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا