دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بەنزین لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم، ژمارەیەک لە شۆفێران گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی و مینی پاس دژی گرانبوونی بەنزین لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی هەرێم گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای دابەزاندنی نرخی بەنزین دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق، نرخی بەنزین لە زۆربەی بەنزینخانەکانی سلێمانی نزیکەی 80 دینار بەرزبووەتەوە.

ماوەی چەند مانگێکە نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە و هاوردەکردنی بەنزین باجی زۆری خراوەتەسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا