پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داوا ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپه “تیرۆریست”ییه‌كانه‌وه بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، بوه‌ستێندرێت.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: “لای سه‌رۆك بایدن هیچ شتێك له پاراستنی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه گرنگتر نییه، كه له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن”.
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له عێراق، میوانی حكومه‌تی عێراقن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و هێزانه، هێرشكردنه بۆسه‌ر عێراق”.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌شڵێت: “پێویسته ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بوه‌ستێندرێت”.