پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەكتەرێكی ئەمریكی لەكاتی بەرهەمهێنانی فیلمێكدا بەناوی “Rust” لە نیو مەكسیكۆ تەقە دەكات و بەو هۆیەوە بەڕێوەبەری وێنەگرتنی فیلمەكەی كوشت و دەرهێنەرەكەشی برینداركرد.
ئالێك بالدوین، ئەكتەری ئەمریكیی بواری سینەما لەكاتی بەرهەمهێنانی ئەو فیلمەدا گوللـە لە چەكەكەی دەردەچێت و بەهۆیەوە ژنێك بە ناوی هالینا هەتچنس-ی 42 ساڵ كە وەكو بەڕێوەبەری فۆتۆگرافیی فیلمەكە سەرقاڵی كاركردن بووە، برینداربووە و بە فڕۆكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو پیاوەش كە برینداربووە، ناوی ژوێل سۆزا-ی تەمەن 48 ساڵە كە دەرهێنەری فیلمە و بە ئەمبوڵانس گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس رایگەیاندووە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و هیچ سكاڵایەك تۆمارنەكراوە.
وتەبێژی ئەكتەرە ئەمەریكییەكە ڕایگەیاندووە، لە گرتەكەدا بە دەمانچەیەكی تایبەتی وێنەگرتن كراوە، بەڵام دەبوو گولـلەی تێدا نەبووایە.