ئەمریکا: زیاتر لە 50٪ی هێزەكانمان لە ئەفغانستان كشاونەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان بە ڕێژەی زیاتر لە 50٪ تەواو بووە

راشیگەیاندووە،  ئەمەریكا   لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی 6 دامەزراوەو 14 هەزار و 379 پارچە کەلوپەلیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردووە.

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، لەبەرهۆکاری ئەمنیی و سەلامەتیی هێزەکانیان لە ئێستادا كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكایان لەئەفغانستان ڕاگرتووە.

واشنتۆن ڕایگەیاندووە، کە تا مانگی ئەیلول تەواوی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەبێ مەرج دەکشێنێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا