ئەو میوانەی دەبنە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن

پۆڵەتیک پرێس

شەکرە لەجۆری دوو یەکێکە لەو نەخۆشیانەی زۆر باوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە تەمەنە جیاوازەکاندا تووش دەبن، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گەورەی لە نەخۆشی شەکرەدا هەیە.

ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن لەجۆری دوو ئامۆژگاری دەکرێن میوە و سەوزەواتەکان زیاتر بخۆن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە هەندێک میوە هەن دەبنە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن بۆیە پێویستە لێی دووربکەونەوە، پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خۆراک دەڵێت: میوەکانی وەک مانگۆ، ئەنەناس، شوتی و مۆز یارمەتی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن، ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی بێهۆش بوون.

مانجو ، فاكهة ، البطيخ ، دول الجنوب | Pikist

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە زیاتر میوەکانی توو یان شاتوو، سێو و هەرمێ بخۆن، چونکە مەترسیان نییە و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئەنسۆلینی خوێن دەدەن.

تحميل خلفيات الفواكه, التوت, العليق, الكمثرى لسطح المكتب مجانا. صور لسطح  المكتب مجانا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا