شارەزایان: جیهان بۆ نەهامەتییەكانی دوای كۆرۆنا ئامادە نییە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەیەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، هۆشداری دەدەن سەبارەت بەخراپترین زیان و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە داهاتوودا.

شارەزایان، لە لیژنەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ژنێڤ دەڵێن؛ جیهان ئەوەندە ئامادەنییە تا رووبەڕووی ئەو لێكەوتانە ببێتەوە كە رەنگە لە پەتای كۆڤید 19 جددیتر بێت، هەر بۆیە داوای هاوكاری جیهانی و كۆمەكی درێژخایەن دەكەن .

دەستەی چاودێری ئامادەكاری ئەو لیژنە نێودەوڵەتییە هۆشداریداوەو رایگەیاندووە؛”ئەگەر پەند لە كۆڤید-19 وەرنەگیرین و بە رێگای پێویست كار نەكەین پەتای داهاتوو، كە مەبەست لێی دەرەنجامە خراپ و زیانەكانی ڤایرۆسەكەیە وێرانكەرتر دەبێت”.

لەلایەكی ترەوە، گرۆ هارلێم براندلاند، هاوسەرۆكی بۆرد و بەڕێوەبەری پێشووی WHO، وتویەتی؛”كاریگەری كۆڤید-19 خراپترە لەوەی كە پێشبینیمان دەكرد و ئەو ڕێوشوێنانەی كە ئێمە پێشنیارمان كردووە تا ئێستا نەگیراوەتەبەر”.

هارلێم، داوای لەسەركردە سیاسییەكان كردووە بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبستن و بەشداری بكەن لەزیادكردنی هاوكاری و پلان بۆ پارەداركردنی درێژخایەن تا ئامادەكاری بكەن بۆ شەپۆلەكانی دیكەی كۆرۆناو پەتای ئایندە.

هەروەها پێشنیاركراوە كە لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بانكی جیهانی و دامەزراوە داراییەكانی تری نێودەوڵەتی، لوتكەیەكی نێودەوڵەتی سازبكرێت بۆ تاوتوێكردنی چوارچێوەی جیهانی بۆ ئامادەكاریی كتوپڕ و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەگەرەكان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا