پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، بەشێوەیەکی زۆر بڵاوەو ژمارەیەکی زۆر بە هۆکاری جیاواز توشدەبن.
توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی دانەیەک لە خواردنەوە گازیەکان یان شیرینەکان زیانی بۆ توشبوانی شەکرە هەیە، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن پێنچ ئەوەندە زیاتر دەکات وەک لەوەی یەک دانە لە مانگێکدا بخورێتەوە.
ئەو خواردن و خواردنەوانەی کالۆریان زۆر تێدایە دەبنە هۆی زیاد بوونی کێش، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات، ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن پێویستە لە خواردنی هەندێک میوە و خواردنەوە دووربکەونەوە کە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا.
پزیشکان ڕێنمایی دەدەن توشبوانی شەکرە پێویستە لەم خواردنەوانە دووربکەونەوە چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە:
-شەربەتەکان
پێویستە لە شەربەتە ئامادەکراوەکان یان ئەوانەی لە ماڵەوە بە فرێشی ئامادە دەکرێن بەبێ شەکر دووربکەونەوە، ڕاستە ئەوەی لە ماڵەوە ئامادە دەکرێت شەکری تێدا نییە،بەڵام میوەکان شەکری سروشتیان تێدایە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن.
-خواردنەوە گازیەکان
خواردنەوە گازیەکان کە شەکریان تێدایە زیان بە تەندروستی توشبوانی شەکرە دەگەیەنن.