پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان کێشەی وەرینی برۆیان هەیە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش چەندین ڕێگا دەگرنەبەر.
پزیشکەکان جەخت لەوە دەکەنەوە وەرینی برۆکان بەشێوەیەکی کەم ئاساییە و بەهۆی کەمی ڤیتامین و کانزاکان لە لەشدا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک جار وەرینی برۆکان بەشێوەیەکی نائاسایی لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشی مەترسیدار بۆیە پێویستە لەو کاتەدا سەردانی پزیشک بکرێت.
هۆکارەکانی وەرینی برۆ:
-توشبوون بە ئەنیمیا(کەم خوێنی)
-کێشەکانی غودەی دەرەقی
-بەکارهێنانی کەلوپەلی مەیک ئەپی خراپ
-کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزا لە لەشدا
-توشبوون بە دەردە ڕێوی
-توشبوون بە ئەکزیما
-دوودڵی و دڵەڕاوکێی
-دووگیانی و منداڵ بوون
-وەرگرتنی چارەسەری کیمیای