ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن قەرنابیت بخۆیت

پۆڵەتیک پرێس

قەرنابیت یەکێکە لەو جۆرانەی سەوزەوات کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت، مەترسی توشبوون بەچەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە وەک شێرپەنجە و دڵ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا سەرەکیەکانی بۆ جەستە تێدایە بەپێی ماڵپەڕی”ndtv”.

ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن قەرنابیت بخۆیت:

-ڕێژەیەکی زۆر کۆلینی تێدایە کە بۆ تەندروستی و بەهێزی مێشک گرنگە.

-ئەو ماددانەی تێدایە کە ڕێگری لە گەشەی شێرپەنجە دەکەن لەجەستەدا، بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

فوائد القرنبيط للاطفال ومتي يمكن تقديم القرنبيط للاطفال - العناصر الغذائية - فورنونو

-یارمەتی هاوسەنگبوونی هۆرمۆنەکانی جەستە دەدات.

-دژەئۆکسانە بەهێزەکانی وەک بێتاکارۆتین و کیرسیتینی تێدایە ڕێگری لە هەوکردنەکانی جەستە دەکات و یارمەتی کەمبوونەوەیان دەدات.

-بە هاوڕێی دڵ ناسراوە، چونکە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا