خواردنی توور چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

توور یەکێکە لە سەوزەواتە بەناوبانگەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

توور تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەی هەیە و ڕێگری لە گەشەی وەرەمەکان دەکات، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن دەکات بەمەش ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە.

ما فوائد الفجل الاحمر والابيض للتخسيس وانقاص الوزن | الطبي

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی ڕێکخستن و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات ئەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام توور بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا