ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوە و سپیکردنەوەی پێست دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە رێگای هەندێک خواردن یان خواردنەوەوە دەتوانین گرنگی بە پێستمان بدەین، دەتوانین سوود لەم خواردنانە ببینین بۆ پاککردنەوە و سپیکردنەوەی پێست.

-شەربەتی پرتەقاڵ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان، ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەونەقدارکردنی پێست و لە پیری دەیپارێزێت.

-چەوەندەر، ڤیتامینەکانی A،B، C و کانزاکانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و فۆسفۆڕی تێدایە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و بریقەی پێدەبەخسێت.

-ترێی سوور، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و هەوکردن، چارەسەری زیپکە و کێشەکانی پێست وەک، ئەکزیما و سەدەف دەکات.

-سێو، دەوڵەمەندە بە کۆلاجین، پێست شێدار و ڕووناک دەکاتەوە.

-پاپایە، ئەم میوەیە یارمەتی نوێبونەوە و ڕووناک کردنەوەی پێست دەکات، دژەئۆکسانی تیدایە ڕێگری لە پیربون دەکات.

-مۆز، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A ،B ،E  کە گرنگییەکی زۆری بۆ پێست هەیە و لە چرچبوون دەیپارێزێت.

-تەماتە، دەرڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان یارمەتی سپیکردنەوەی پێست دەدات.

-کەلەرمی سوور، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، پێست سپیدەکاتەوە و لە ژەهرەکان پاکیدەکاتەوە.

-چۆکلێتی ڕەش، دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی نویکردنەوە و ڕەونەقدارکردنی پێست دەدات، ڕۆژانە دەتوانرێت ١٠ گرام بخورێت ئەمەش نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا