کاریگەریە ئەرێنیەکانی کاکاو لەسەر بینایی

پۆڵەتیک پرێس

کاکاو یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشکردنی بینایی بە تایبەت لە گەنجاندا، بەپێی ئەم توێژینەوانەی ئەنجام دراوە.

لە توێژینەوەکەدا دەردەکەوێت دوو جۆر لە پۆلینۆفۆلی خۆراکی لەسەر جەستە کاریگەری هەیە، فلافانۆل لە کاکاودا هەروەها ئانسۆسیانین لە تووی سوردا.

پێکهاتەی فلافانۆل کە لە کاکاودا دۆزراوەتەوە، کاریگەری هەیە لەسەر کۆ ئەندامی دەمار، هەروەها کەریگەری هەیە لەسەر باشکردنی یادەوەری و بینایی.

لە توێژینەوەکەدا، چەند کەسێکی خۆبەخش بەشدارییان کرد، لە سێ ژەمی جیادا پەرداخێک شیریان لەگەڵ کاکاو هەروەها توو لەگەڵ خواردنەوەیەکی بەبێ تام خواردەوە، بۆ ئەوەی ئاستی بیناییان دیارو بکرێت، چەند پیتێکیان بە دووری چوار مەتر لە بەشدار بووان دانا، لە دۆخی ڕووناکی کەم و زۆردا نمایش دەکران.

بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی ڕاست و دروستی توێژینەوەکە، سەرەتا توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر بەشداربووان ئەنجام دا بۆ ئەوەی بزانن کە پێشتر هیج کێشەیەکی تەندروستیان نیە.

لە کۆتاییدا، جگە لە دەست کەوتنی ئەو ئەنجامەی کە کاکاو یارمەتی باشتر کردنی بینایی دەدات، نوسەری توێژینەوەکە وتی باشتر وایە توێژینەوەی زیاتر بکرێت بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەم توێژینەوەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا