ئایا خواردنەوە کهولیەکان بەسودە بۆ دڵ؟

پۆڵەتیک پرێس

زانایان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە نوێیەکاندا بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کەم کەمە خواردنەوە کهولیەکان دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان کەمترە، بەراورد بەو کەسانەی ناخۆنەوە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئەوکەسانەی ڕۆژانە ٦ بۆ ٨ گرام کهول دەخۆنەوە، مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک بە ڕێژەی لە %٢٧ کەم دەکاتەوە بەرامبەر بەوانەی کە ناخۆنەوە، هەروەها ئەو کەسانەی ڕۆژانە خواردنەوە کهولیەکان دەخۆنەوە مەترسیان بە ڕێژەی لە %٥٠ کەم دەکات.

بەپێی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان، ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی دڵ و مێشکیان هەیە دەتوانن خواردنەوە کهولیەکان بخۆنەوە، بەڵام باشتر وایە بە ڕێژەیەکی زۆر بەکارنەهێندرێت کە ببێتە هۆی زیان گەیاندن.

زانایان چەندین لێکۆڵینەوەیا ئەنجامدا وەک بۆ ماوەیی، دەرکەوت زیانی خواردنەوەی کهولی پەیوەندی بە بۆماوەییەوە نیە، ڕەنگە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و دەماریان هەبووە پێشتر، بەهۆی نەخۆشیترەوە زیانیان پێگەیشتبێت، نەک خواردنەوە کهولیەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا