زیانەکانی کافایین بۆ منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی ماددەی کافایین لە گەڵای چا، دەنکۆڵەکانی کاکاو و قاوەدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک خواردن و خواردنەوەی دیکەشدا هەیە، لەجیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت.

توێژینەوەکان باس لە زیانەکانی کافایین بۆ خانمانی دووگیان، منداڵان و ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە دەکەن، بەتایبەتی بۆ مندڵان چونکە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گەشە و تەندروستی منداڵ هەیە.

هل تضر المشروبات التي تحتوي كافيين بالأطفال؟ العلم يجيب - أنا أصدق العلم

زیانەکانی کافایین بۆ منداڵان:

-کافایین کاریگەری لاوەکی زۆر لەسەر تەندروستی مێشک و گەشەی منداڵ جێدەهێڵێت.

-بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون بەشێکی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان هەشت بۆ نۆ ساڵدایە و هەروەها ئەوانەشی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ17 ساڵدایە و بەڕێژەیەکی زۆر خواردنەوە کافایینەکانیان خواردۆتەوە توشی بەرزی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ بوون.

5 أضرار للكافيين على الأطفال.. يسبب قلة النوم ومشاكل الجهاز الهضمى - اليوم  السابع

-کافایین هۆکارێکە بۆ تێکچوونی گەدە و ئەو منداڵانەی کافایین زۆر بەکاردەهێنن توشی دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە و سکچوون دەبن.

-ئەو منداڵانەی بەردەوام ماددەی کافایین بەکاردەهێنن کێشەی نوستن و سەرنجدانیان بۆ دروست دەبێت، خەویان کەم دەبێت و توانای سەرنجدانیان بۆ شتەکان لاواز دەبێت.

-لە منداڵان و هەرزەکاراندا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاددەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا