پۆڵەتیک پرێس
گێلاس یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان جوانی و تامێکی تایبەتی هەیە، دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، ڕیشاڵ، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە.
سوودە تەندروستییەکانی گێلاس:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ڕێگری لە قەبزی، ئاوسانی سک و غازات دەکات.
-دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانەکان، کانزا و ڤیتامینە جیاوازەکان وادەکات پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکان بکات.