چین؛ ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا راگەیەنرا

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین، ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەپێی ئاماری لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، کە سەرجەمی حاڵەتەکان ئەو کەسانە بوون کە لەدەرەوەی چین بوون.

لیژنەکە ڕایگەیاندووە، حاڵەتە نوێیەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لەو هاووڵاتیانەدا بەدەرکەوتوون کە گەشتی ناوچە جیاجیاکانی چینیان کردووە.

کۆی گشتی دۆسیە پشتراستکراوەکانی کۆرۆنا لە چین بە زیاتر لە85 هەزار توشبوو تۆمارکراوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە چوار هەزار و ٦٣٤ کەسن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا