پۆڵەتیک پرێس
کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی کە زۆربەی کەس حەز بە خواردنی دەکات، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ تیایدا چەندین سودی تەبدروستی بە لەش دەگەیەنێت، یەکێک لە گرنگترین سودەکان تونێتی دەپارێزێت، تەندروستی دڵ و دەمارەکان باش دەکات.
کاڵەک ڕێژەیەکی زۆری ڤایتامین تێدایە یەکێک لەو ڤایتامینانەش ڤایتامین ئی یە، بەڵام تۆوی کاڵەک چەندین سودی زیاتری هەیە بەپێی بڵاو کراوەکان کە ڕەنگە تا ئێستا لە لات ئاشکرا نەبێت.
بەپێی بڵاو کراوەکان، تۆوی کاڵەک سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینی ڕووەکیە، لەگەڵ چەوری و کاربۆهێدرات سودێکی زۆری تەندروستی هەیە.
هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە ڤایتامینەکانی ئەی و سی و ئی تێدایە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە کانزاکانی وەک مەگنسیۆم بۆتاسیۆم، مەترسی توشبوونت بە شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.
یەکێکیتر لە پێکهاتەکانی تۆوی کاڵەک، بریتیە لە ترشە چەورەکان کە یارمەتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی دڵ و دەمارە خوێنبەرەکان دەکات.
سودێکیتری تۆوی کاڵەک بریتیە لە، پاراستنی گەشەی نینۆک و قژ، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێش دا.
کاریگەرییەکی باسی لەسەر تەندروستی لەش هەیە، بە تایبەت کرداری هەرس زۆر ئاسانی دەکات و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە.