لە هەرێم 33 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس:
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا 520 توشبووی نوێ تۆمارکراوە، هاوکات، 264 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و 33 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم راگەیەندراوی ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا 520 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون بەجۆرێک،271 کەس لە دهۆک، 109 کەس لە هەولێر، 21 کەس لە گەرمیان، 95 کەس لە سلێمانی و 24 کەس لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هاوکات، 264 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە بەجۆرێک، 199 کەس لە هەولێر، 25 کەس لە گەرمیان، 19 کەس لە سلێمانی و 21کەس لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 33 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێک، نۆ کەس لە هەولێر، حەوت کەس لە سلێمانی، 13 لە هەولێر، دوو كەسیش لە راپەڕین و دووكەس لە هەڵەبجە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.

لەماوەی رابردوودا،45 هەزارو 215 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 289 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا