پۆڵەتیک پرێس
هەندێک لە خواردنەکان ئەگەر زیادەڕەویان تێدابکرێت زیانیان بۆ تەندروستی کرداری هەرس دەبێت و هۆکارێکن بۆ دروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری، ڕیشاڵ و شەکریان تێدایە.
زیادەڕەویکردن لەم خواردنانەدا هۆکارن بۆ کێشەکانی کرداری هەرس:
-خواردنە سوورەکراوەکان
ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە دەبنە هۆی توشبوون بە سکچوون و هەرسکردنیان قورسە.
-میوە مزرەکان
دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ترشەکان زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا هۆکارێکە بۆ تێکچوونی گەدە و کرداری هەرس.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان
زۆر خواردنیان ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی کرداری هەرس زیاددەکەن، چونکە هەرسکردنیان قورسە و دەبنە هۆی غازات و ئاوسانی سک.
-پاقلەمەنیەکان
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڕیشاڵە تەندروستەکانیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەک لە شەکرە سروشتییەکانیان تێدایە زیادەڕەویکردن لە خواردنیاندا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کێشەکانی کرداری هەرس.