سوودەکانی زەیتی ئاڤۆکادۆ بۆ تەندروستی

پۆڵەتیک پرێس

زەیتی ئاڤۆکادۆ سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئی، ئۆمێگا3، 9 و دژەئۆکسانەکانە، یارمەتی تەندروستی پێست، قژ، چاو. دڵ و دابەزینی کێش دەدات.

بەپێی ماڵپەڕی”onlymyhealth” زەیتی ئاڤۆکادۆ ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی هەیە:

-یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات.

-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە و جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.

-سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە وەک، کارۆتین، پڕۆتین، لۆتین و ڤیتامینەکان، گرنگییەکی زۆری لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

10 فوائد مذهلة لزيت الأفوكادو | الشرق الأوسط

-ئەو ڤیتامینانەی تێدایە کە یارمەتی گەشەی قژ دەدەن و پارێزگاری لە تەندروستی پێستی سەر دەکەن.

-یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-دەوڵەمەندە بە لۆتین و ڤیتامینەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا