پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین دی یەکێکە لە کانزا زۆر گرنگەکان بۆ جەستە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفۆر لە جەستەدا دەدات، پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان، ماسولکە و ددانەکان دەکات، کەمبونەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لە جەستەدا دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی.
کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و رێژەی شەکری خوێن، قەڵەوی، نەخۆشیەکانی گورچیلە و مردنی لەناکاو زیاد دەکات، بۆیە پێویستە لەکاتی کەمبونەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لەڕێگەی سەرچاوە سروشتیەکانی ڕۆژانەوە ڕاستەوخۆ چارەسەر بکرێت.
سەرچاوە سروشتیەکانی ڤیتامین دی:
-تیشکی خۆر یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی ڤیتامین دی
-ماسیەکانی وەک سەلەمون، سەردین، ڕەنجە و ماکریل
-گۆشتی سوور
-جگەر
-زەردێنەی هێلکە