پۆڵەتیک پرێس
ترێ یەکێکە لەو میوانەی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و چەندین جۆر و ڕەنگی جیاوازی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ترێ:
-خواردنی چەند دەنکێک ترێ پێش نوستن یارمەتی خەوێکی قوڵتر و ئارامتر دەدات، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی میلاتۆنینە کە هۆرمۆنی خەوە.
-ڕۆژانە خواردنی ترێ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
-دەرکەوتنی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە کیمیاییەکان کەمدەکاتەوە.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی یە، بەرگری جەستە دژی هەوکردنە بەکتریا و ڤایرۆسییەکان بەهێزدەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکات.