پۆڵەتیک پرێس
میوە و سەوزەواتەکان سوودێکی تەندروستی زۆیان بۆ جەستە هەیە، ڕەنگی میوەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددانەی لەناویاندا هەن و بەپێی ڕەنگە جیاوازەکان سوودەکانیشیان دەگۆڕێت.
-ئەو میوە و سەوزەواتانەی ڕەنگیان مۆرە وەک، چەوەندەر، کەلەرم، شاتوو و باینجان دژەئۆکسانەکانیان تێدایە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە، جەڵتەی مێشک و نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکەنەوە.
-ئەو میوە و سەوزەواتانەی ڕەنگیان سوورە وەک، تەماتە، توور، سێو و شلیک یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکەنەوە.
-ئەوانەی ڕەنگیان زەرد و پڕتەقاڵیە وەک، گێزەر، کولەکەی شیرین، پڕتەقاڵ و قۆخ کارۆتینەکانیان تێدایە و یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن.
-ئەوانەی ڕەنگیان سپی و قاوەییە وەک زەنجەبیل، پیاز، هەرمێ و مۆز دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و دژی ڤایرۆس و بەکتریاکانن.
-ئەوانەی ڕەنگیان سەوزە وەک بڕۆکلی، خەیار، ئاڤۆکادۆ و کیوی دژە شێرپەنجەن و ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکەن.