پۆڵەتیک پرێس
ئەو توێژینەوانەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ئەنجامیانداوە سەلماندویانە نەخۆشییەکانی دڵ هۆکارێکی سەرەکی مردنن لەجیهاندا، بەڵام سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە و لەڕێگەیەوە دەتوانرێت پارێزگاری لێبکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”، ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە:
-هێلکە
بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی دڵ.
-فستق
بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان و بەتایبەتی فستق ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە، ئەو کەسانەی چەرەساتەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ کەمترە.
-بلوبێری
ماددەی ئەنسۆسیانین و ڕیشاڵەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
-تەماتە
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکان، لایکۆبین، بێتاکارۆتین، ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی یە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، کە هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵە.