پۆڵەتیک پرێس
چاو ئەندامێکی گرنگی جەستەیە و پێویستە ئاگاداریبین هەتا تەندروستی باش بێت و توشی هیچ کێشەیەک نەبێت، بەشێکی زۆری کەسەکان کێشەی ئاوی سپی چاویان هەیە.
لەڕێگەی هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە دەتوانرێت پارێزگاری لە چاو بکرێت، بەمەش چاو بەهێزتر دەبێت
ئەو خواردنانەی پارێزگاری لەچاو دەکەن و دەبنە هۆی بەهێزکردنی:
-خواردنە ڕەنگاو ڕەنگەکان
بڕۆکلی، سپێناخ، گێزەر، تەماتە، مەنگۆ و پاپایا پارێزگاری لە شەبەکەی چاو دەکەن، کە یارمەتی ناسینەوەی ڕەنگەکان دەدات، چونکە دژەئۆکسانیان تێدایە و خانەکانی چاو دەپارێزن.
-میوە و سەوزەواتە فرێشەکان
پسپۆرانی بواری خۆراک رێنمای دەدەن بە خواردنی میوە و سەوزەواتە فرێشەکان، چونکە ڤیتامین سیان تێدایەو یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن و ڕێگری لە ئاوی سپی چاو دەکەن.
-ماسیە چەورەکان
ماسی سەردین و سەلەمون سەرچاوەیەکی سەرەکی ترشە چەوریەکان و ئۆمێگا سێن، گرنگیەکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو و پەردەی چاو هەیە.
-دانەوێڵەکان
برنج، نان و بابەتە هەویریەکان دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و ڤیتامین بی پارێزگاری تەندروستی چاو دەکەن.
-پاقلەمەنیەکان
نیسک، نۆک و فاسۆلیا دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم، ئاسن و ڤیتامین بی، یارمەتی ناردنی ئۆکسجین بۆ چاو دەدەن و چارەسەری سەرئێشە و کێشەکانی چاو دەکەن.
-ئاو
پێویستە ڕیژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە، چونکە سوودێکی زۆری بۆ هەموو خانەکانی لەش هەیە بەتایبەتیش خانەکانی چاو.