پۆڵەتیک پرێس
ئەلکسندەر سیریاکۆڤ پسپۆڕی تایبەت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە ڕایگەیاند هەندێک لە خاڵەکانی جەستە لەوانەیە بگۆرێن بۆ وەرەمی پیس و لەوکاتەدا چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت.
پزیشکەکە باس لەوەدەکات بەشێکی زۆری ئەو خاڵانەی لەسەر جەستە دەردەکەون پاکن و زیانیان نییە، بەڵام ئەگەری هەیە هەندێکیان بگۆڕێن بۆ میلانۆما(شێرپەنجەی پێست)، بۆیە پێویستە تەواوی تەمەن هەموو کەسێک چاودێری خاڵەکانی بکات و لەکاتی دەرکەوتنی هەندێک نیشانە یان گۆڕان تێیدا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت.
پزیشکەکە دەڵێت:” ئەگەر خاڵەکان گەورەبوون و شوێنێکی زیاتریان لەسەر پێست داگیرکرد، یان ئاوسان، سووربوونەوە و هەوکردن تێیاندا ڕوویدا و مووی ئەو شوێنە هەڵوەری پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە ئەو نیشانانە مەترسیدارن ئەگەر چارەسەرنەکرێن دەکرێت بگۆڕێن بۆ شێرپەنجەی پێست”.