هەڵووژەی وشککراو لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی بواری تەندروستی دەڵێن “هەڵووژەی وشککراو سودێکی تەندروستی زۆری هەیە،توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ڕیخۆلە کەمدەکاتەوە و یارمەتەی دابەزاندنی کێش دەدات”.

هەڵووژەی وشک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان و کانزاکانی کالیسیۆم،مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم کە گرنگییەکی زۆریان هەیە و پێویستن بۆ لەش، هەروەها دژەئۆکسانە ئەمەش ڕێگری لە هەوکردن دەکات.

سودەکانی هەڵووژەی وشککراو

ڕێگری لە قەبزی و شێرپەنجەی قۆڵۆن دەکات،بەشێوەیەکی گشتی میوەی وشککراو کالۆری زۆری تێدایە، بەڵام هەڵووژەی وشککراو بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە ڕیشاڵەکان هاوسەنگی کێش و پەستانی خوێن دەکات و ڕێگری دەکات کۆلیستڕۆڵی خراپ بۆ خوێن بچێت.

لەگەڵ ئەوەی سودێکی زۆری هەیە،بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی غازات و ئاوسانی سک و بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر بۆیە باشترە ڕۆژانە یەک دەنک یان دوو دەنک بخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا