خواردنە ڕووەکییەکان ڕێگری توشبوون بەم نەخۆشیانە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە خۆراکە ڕووەکییەکان وەک سەوزەوات و میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”eatthis”.

خواردنە ڕووەکییەکان ڕێگری توشبوون بەم نەخۆشیانە دەکەن:

-بەپێی توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی، خواردنە ڕووەکییەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان ئەوانیش وەک، میوە، سەوزەوات، دانەوێڵە تەواوەکان، چەرەسات و پاقلەمەنیەکان.

-مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە.

Sund mad | I FORM

-سوودێکی زۆریان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە و ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکەن.

-توشبووانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی گورچیلە زیاترە، بۆ ڕێگریکردن لێی پێویستە خواردنە ڕووەکییەکان بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن.

-توێژینەوە نوێیەکان کە لە زانکۆی پاریس ئەنجامدراوە دەریخستووە سیستمی خۆراکی ڕووەکی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ بەڕێژەی %14 کەمدەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا