باشترین خواردنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشانی بەرزی پەستانی خوێن پێویستە خوێ کەمبکەنەوە و ئەو خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن کە یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدەن.

بەپێی ماڵپەڕی”دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی ئەم سێ خواردنە باشترینن بۆ دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن:

-مۆز و ماسی تونە
هەمیشە هۆشداری دەدرێت کە خوێ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدەن، مۆز و ماسی تونەی فرێش دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و سوودێکی زۆریان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە، بەمەرجێک ماسی تونەی لەقتونراو نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم ئەوە ناگەیەنێت بەخواستی خۆت خوێ بەکاربهێنیت بەتایبەتی بۆ توشبووانی بەرزی پەستانی خوێن.

أكل الموز في الصباح | الشرقية توداي

-ماست
توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی هەفتەی پێنج جار ماست دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن بەڕێژەی %19 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆن، بەڵام پێویستە ماستی سروشتی و سادە بێت لەجێی ئەوانەی تامی جیاوازیان بۆ زیادکراوە.

طريقة عمل الزبادي في المنزل - طبخ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا