کاریگەری شوکەلاتە لەسەر دڵە ڕاوکێ

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری خۆراک، ڕایگەیاند شوکولاتەی سروشتی کاریگەری هەیە لەسەر باش کردنی میزاج و کەم کردنەوەی دڵە ڕاوکێ.

پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ئۆلگا فاردۆڤیسکایا، وتی شوکەلاتی شیرین، کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هەست و سۆز دروست دەکات، ئەو کەسانەی گرنگی بە خواردنی شوکولاتە دەدەن واتە گرنگی بە خۆیان دەدەن.

هەروەها ئۆلگا ڤاناتۆڤا بەڕێوبەری جوڵاندنەوەی کۆمەڵایەتی ڕووسی وتی، خواردنی شوکولاتە دوای توڕە بوون یاخود دڵەڕاوکێ هێورت دەکاتەوە، چونکە ئیندرۆفین بەرهەم دەهێنێت، دۆخێکی دەروونی جیاوازت پێ دەبەخشێت، هەروەه جۆن لە منداڵیدا کاتێک توڕە دەبووین دایک و باوک، بە پێدانی شیرینی هێوریان دەکردینەوە.

بەکارهێنانی شوکولاتە دوای توشبوونت بە دڵە ڕاوکێ، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ هێورکردنەوەی مێشکت، هەندێک کات دەتوانیت بەبێ ئەوەش بیخۆیت بۆ ئەوەی زۆر خراپ نەبیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا