دەزانیت ئەم خواردنانە لە ڕەمەزاندا کێش دادەبەزێنن؟

پۆڵەتیک پرێس

لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروستت هەبێت، بۆ بەدەست هێنانی مادە سوودبەخشەکان و لەهەمان کاتیشدا بۆ دابەزاندنی کێش.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و پڕۆتینەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن، بۆیە زیادکردنی ئەو خواردنانە و خەوێکی تەندروست و وەرزش کردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشت لە ڕەمەزاندا.

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی دابەزاندنی کێش لە ڕەمەزاندا:

-ماست
توێژینەوەکان دەڵێن ئەو ژەمە خۆراکیانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن، ماستیش یەکێک لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە کالیسۆم بۆیە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەتایبەتی ئەگەر لە پارشێودا بخورێت سوودێکی زۆری دەبێت.

-نۆک
زەڵاتەی نۆک بەیەکێک لە زەڵاتە سوودبەخشەکان دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و پڕۆتینەکان، ئەمەش یارمەتی سوتاندنی چەوری سک دەدات.

فوائد أكل الحمص - موضوع

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی سپێناخ، کاهوو و کەلەرم و چەندانی دیکە سوودێکی زۆر بە لەش دەبەخشن بەتایبەتی لە ڕەمەزاندا، چونکە ڕێژەیەکی کەم کالۆری و کاربۆهیدراتیان تێدایە.

فوائد لا تتوقغعا للخضروات الورقية.. تعرف عليها | الكونسلتو

-پەتاتەی کوڵاو
پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن خواردنی پەتاتەی کوڵاو یەکێکە لە خواردنە باشەکان بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە هەستی تێربوون زیاد دەکات، بۆیە دەتوانرێت لە پارشێواندا بخورێت.

أطباق بطاطس مسلوقة - موضوع

-ئەڤۆکادۆ
سەرچاویەکی گەورەی ڕیشاڵەکانە و ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدرات و کالرۆری تێدایە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

ما فائدة الأفوكادو - موضوع

-سندی
خواردنی نیو سندی لەدوای ڕۆژو شکاندن هەستی تێربوون زیاد دەکات و کالۆری کەمیشی تێدایە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-گازۆ
یەکێکە لەو چەرەساتانەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان.

ماذا يفعل تناول 4 حبات كاجو يومياً في صحتك؟ - البيان الصحي - حياة - البيان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا