ئەو خواردنانەی ئازاری پشت کەم دەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئازاری پشت یەکێکە لەو ئازارانەی بەشێکی زۆری خەڵک پێوەی دەناڵێنن، بەڵام هەندێک لەو خواردنانەی تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازاری پشت دەدەن.

ئەو خواردنانەی ئازاری پشت کەم دەکەنەوە:

-زەنجەبیل
زەنجەبیل تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، یارمەتی کەم کردنەوەی ئازاری جومگەکان و پشت دەدات.

-زەردەچەوە
زەردەچەوە ماددەی کەرکەمینی تێدایە ئازاری پشت کەم دەکاتەوە و ڕێگری لە خوێن مەیین دەکات.

رغم فوائده..هل تناول الكركم يسبب مضاعفات صحية؟ | الكونسلتو

-چەرەساتەکان
چەرەساتەکان ڕێژەکەی زۆر ترشی ئەلفا لینۆلیک و ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە کۆنتڕۆڵی هەوکردنەکان دەکەن، ڕۆژانە خواردنی چەرەساتەکان بەشێوەیەکی گونجاو ئازاری پشت کەم دەکەنەوە.

-قاوە
قاوە تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەم کردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە لەجۆری دوو، دڵ و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

-ترێی سوور
ترێی سوور ئەو ماددانەی تێدایە کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، قەڵەوی، چاو و شەکرە کەم دەکەنەوە، یەکێکە لەو میوانەی دژەهەوکردنە، ڕۆژانە خواردنی ترێی سوور یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.

-زەیتی زەیتون
زەیتی زەیتون سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، ڕۆژانە بەکارهێنای سێ بۆ چوار کەوچک زەیتی زەیتون ئازاری پشت کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا