زیانەکانی خواردنەوەی قاوە بۆ منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

قاوە خواردنەوەیەکی باوە لە جیهاندا بە ڕێژەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ منداڵان چونکە ڕێژەیەکیب زۆر کافاینی تێدایە.

زیانەکانی خواردنەوەی قاوە بۆ منداڵان:

-قاوە ڕیژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە، دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئارەزوی خواردن و زیانی بۆ تەندروستی منداڵ هەیە.
-کافاین پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە و سەرنجدانی منداڵ بۆ دەوروبەری کەمدەکاتەوە.
-قاوە دەبێتە هۆی شکاندنی کالیسۆم ئەمەش زیان بە ئێسکەکان دەگەیەنێت چونکە کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستبونی ئێسکەکاندا.
-خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی تێکچونی خەو بەتایبەتی لە شەودا، بۆیە پێویستە لە شەودا نەخورێتەوە.


-قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەبێتە هۆی بێهێزبوونی ددانەکان، ئەو منداڵانەی قاوە دەخۆنەوە زیاتر توشی بێهێزی و کلۆر بوونی ددانەکان دەبن.
-خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی وشکبوونی لەش، بۆیە ئەگەر منداڵان قاوەیان خواردەوە پێویستە بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا