ئایا سیستمی خۆراکی ڕووەکی پەیوەندی بە فشەڵبوونی ئێسکەکانەوە هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێی کۆمەڵێک لە زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ئەنجامیانداوە دەریخستووە ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجیوە سیستمی خۆراکی ڕووەکیان پەیڕەوکردووە ئەگەر شکانی ئێسکەکانیان بەهۆی فشەڵبوونی ئێسکەکانەوە زیاترە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکی ڕووەکیان هەیە ئەگەری شکانی ئێسکەکانیان زیاترە، چونکە خواردنی گۆشتەکان بەڕێژەیەکی گونجاو پارێزگاری لە تەدروستی ئێسکەکان و ڕێگری لە فشەڵبوونیان دەکەن.

بەشێوەیەکی گشتی کانزای کالیسیۆم و پڕۆتینەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە ئەم ماددانە لە گۆشت و بەرهەمە ئاژەڵیەکاندا زۆرن و کەمبوونی ڕێژەکەیان لە جەستەدا هۆکارێکە بۆ فشەڵبوونی ئێسکەکان، بۆیە توێژینەوە نوێیەکان جەختیان لەوەکردۆتەوە کە پەیوەندی لەنێوان سیستمی خۆراکی ڕووەکی و ئەگەری شکانی ئێسکەکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا