هەستیاریبوون بە عەلی بابا و چەرەساتەکان چییە و نیشانەکانی چین؟

پۆڵەتیک پرێس

عەلی بابا یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆرجار دەبێتە هۆی هەستیاریبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، ئەو پڕۆتینانەی لە عەلی بابادا هەن هەمان شێوەی چەرەساتەکانە، بۆیە ئەو کەسانەی هەستیاریان بە عەلی بابا هەیە زۆرجار هەستیاریان بە چەرەساتەکانی وەک بادەم، گوێز، بندوق، فستق و گازۆ هەیە.

بەپێی ماڵپەڕیkidshealth” زۆرجار لەگەڵ تێپەڕبوونی کات هەندێک کەس هەستیاریبوون بە شیر، هێلکە و گەنم تێدەپەڕێنن، بەڵام هەستیاریبوون بە عەلی بابا و چەرەساتەکان لای هەندێک کەس تەواوی ژیان بەردەوام بێت و کۆتایی نایەت.

Sohati - القيمة الغذائية للفول السوداني

ئەو کەسانەی هەستیاریان بە عەلی بابا یان چەرەساتەکان هەیە جەستە ماددەیەکی کیمیایی وەک هیستامین دەردەدات لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک، قورسی هەناسەدان، کۆکە، پژمە، گیرانی دەنگ و گەروو، ئازاری گەدە، ڕشانەوە، سکچوون، خوران و ئاوسانی چاو، دابەزینی پەستانی خوێن هەندێکجار بورانەوە لەکەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت، لەکاتی هەستیاریبوون بە عەلی بابا یان چەرەساتەکان پێویستە ڕێنمایی پێویست لە پزیشک وەربگیرێت و باشترین چارەسەریش دوورکەوتنەوەیە لە خواردنی ئەو جۆرانەی هەستیارییەکە دروستدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا