پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمپانیای “Johnson & Johnson”ی ئه‌مریكی رێژه‌ی كاریگه‌ربوونی ڤاكسینی كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه دروستكراوه ئاشكراده‌كات.
كۆمپانیای جۆنسن ئه‌ند جۆنسن ڕایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌یان له‌یه‌ك ژه‌م پێكهاتووه و ڕژه‌ی كاریگه‌ری بوونه‌كه‌ی 66%ه بۆ حاڵه‌ته ناوه‌ند و تونده‌كانی كۆرۆنا.
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه ئاشكراشیكردووه، دوای 28 ڕۆژ له‌به‌كارهێنان كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌وته‌ی كۆمپانیای جۆنسن ئه‌ند جۆنسن، ڤاكسینه‌كه 85% كاریگه‌ره بۆ پاراستن له حاڵه‌ته قورسه‌كانی تووشبوون به‌كۆرۆنا.